دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیای ئیسرائیل: ئێران داوای لە عومان و قەتەڕ کردووە نێوەندگیری بکەن و ئیسرائیل هێرشەکانی ڕاگرێت

هەرێم نیوز

ئیسرائیل هیوم لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکان نووسیویەتی ئێران داوای لە عومان و قەتەر کردووە نێوەندگیری بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێران پەیامی ئاراستەی عومان و قەتەر کردووە و داوای نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن دەکات بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان، بە مەرجی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل.

ئیسرائیل هیوم ئاماژەی بەوەدا کە عومان کە لە ماوەی ڕابردوودا میوانداری هەندێک خولی دانوستانی کردووە، بە ئاشکرا هەوڵەکانی خۆی لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە. بەڵام ئەمریکا هێشتا کاردانەوەی بەپەلەی نیشان نەداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP