دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: پەیامی ڕاگرتنی شەڕمان بۆ هیچ وڵاتێک نەناردووە

هەرێم نیوز

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ پەیامێکی سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگ بۆ هیچ وڵاتێک ناردبێت. دەڵێت ئەو بابەتە درۆیە.

پێشتر نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە پەیامێکی بۆ ئیسرائیل ناردووە و بڕیارە ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکات.

سەرۆکی قوبرس جەختی لە ڕۆڵی نێوەندگیری قوبرس لە ناوچەکەدا کردەوە و ڕایگەیاند کە کۆماری قوبرس لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە دروست بکات.

جیا لەوەش میدیای ئیسرائیلی باسی لەوە کردبوو ئێران داوای لە عوممان و قەتەڕ کردووە نێوەندگیری بکەن بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە.

هەروەها عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل دەست لە هێرشەکانی هەڵگرێت ئێمەش شەڕەکە ڕادەگرین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP