هەرێم نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران، کوژرانی سێ فەرماندەی باڵای پشتڕاست کردەوە.
یەکشەممە، سوپای پاسداران، لە ڕاگەیەنراوێکدا، کوژرانی هەر یەک لە محەممەد کازمی، سەرۆکی هەواڵگری سوپا، حەسەن موحەقیق، جێگری سەرۆکی هەواڵگریی سوپا و موحسین باقری، فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، هێزەکانی ئیسرائیل خەڵکی مەدەنی و شوێنی نشتەجێبوونی هاووڵاتییان بە ئامانج گرتووە و ئەو سێ فەرماندە باڵایەشیان تیرۆر کردووە.
سوپای پاسداران بەڵێنی دا، کە تۆڵەی خوێنی فەرماندەکانی بکاتەوە و هەروەها بەڵێنی ئەوەشی دا ئۆپەراسیۆنەکانی بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی سوپای ئیسرائیل بە تەواوەتی لەناو دەچێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرانبەر شەهیدبوونی ئەم فەرماندانە چەند شوێنێکی هەواڵگرییان لە ناو خاکی ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە.