دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

300 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێم دەکات

هەرێم نیوز
گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژنی قوربان دا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار روو لە هەرێم و ناوچە گەشتیارییەکان بکەن، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت: "ژمارەی سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێم لەجەژنی قوربان-دا بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ زیاتر دەبێت".

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند:"پێشبینی دەکرێت سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێم بگاتە 300 هەزار کەس، ئەو ژمارەیەش لەچاو ژمارەی گەشتیارانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ زیاتردەبێت کە 200هەزار گەشتیار بوون".

"هۆکاری سەردان و بەرزبوونەوەی رێژەی گەشتیاران بۆ رۆژانی پشوو لە عیراق و هەرێم و هەروەها بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەشارەکانی ناوەراست و باشووری عیراق و فینکی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم و سروشتەکەی دەگەڕێتەوە"، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار وایوت.

دوێنی لە هەرێمی کوردستان و شارە سوننە نشینەکانی عیراق، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بوو، ئەمڕۆش 7ی6ی2025 لە پارێزگا شیعەنشینەکان یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP