دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەرچاوەیەک بۆ هەرێم نیوز: پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەکی باڵا بە هەرێم نیوزی راگەیاند، "بە دڵنیاییەوە پێش جەژن موچەی مانگی پێنج دابەشدەکرێت"، دەشڵێت، "لە دوای جەژنی قوربانەوە پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلایی دەکرێنەوە".

ئەمڕۆ شەممە، 31ی5ی 2025، سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تایبەت بە هەرێم نیوز رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە پێش جەژن موچەی مانگی پێنج دابەشدەکرێت". 

سەرچاوەکە وتیشی،" بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا، لە ئێستادا هەڵوێستی بەغدا بەرامبەر هەرێم گۆڕاوە و نەرمی زیاتری پێوە دیارە".

ئاماژەی بەوەش کرد، " لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هادی عامری وەکو نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ  بارزانی، هەردوو سەرۆکایەتی حکومەت و هەرێم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکەن". 

سەرچاوەکە بۆ هەرێم نیوز، جەختی لەوە کردەوە،" بەغدا پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی پێنج دەنێرێت و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان دەبێت تاوەکو پرسە داراییەکان یەکلایی دەکرێنەوە". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 28-05-2025، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.

هەر ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە؛ پارت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند، لە ئێستا گفتوگۆ و دانوستاندن بە باشترین چارەسەر دەزانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP