هەرێم نیوز
بڕیاره پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ بهشێك له لایهنه سیاسییهكانی ههرێم، بهدهم بانگهوازهكهی مهكتهبی سیاسی پارتیهوه بچن و تایبهت به راگرتنی ناردنی موچه لهلایهن حكومهتی فیدڕاڵیهوه كۆببنهوه و دوای كۆبونهوهكهش، ههڵوێستێكی نوێ رابگهیهنن.
ئەمڕۆ شەممە، مەكتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە پیرمام كۆ دەبێتەوە، پێكەوە گفتوگۆ لەبارەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن.
چەند لایەنێكی كوردستانی لە لێدوانی جیاجیدا ئاشكرایان كردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان بانگهێشتی كردوون، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر ئاستی تەواوی حزبە كوردستانییەكان، ئامانجیش لەو كۆبوونەوەیە تاوتوێكردنی دۆخی ئێستا و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەكە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت. لایەنە كوردستانییەكان وەڵامی ئەرێنییان بۆ بانگهێشتەكەی پارتی هەیە و بە پێویستی دەزانن ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێكدا دەڵێت، هیچ مووچەیەك بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت. ئەمەش لەسەر ئاستی كوردستانی و عێراق ناڕەزایی لێ كەوتووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بۆ رای گشتی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، حكوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و دوا پێشێلكاریی نووسراوەكەی دوێنێی وەزارەتی دارایی كە دژی دەستوور و بنەماكانی ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتە، بە سیاسیكردنی قوتی خەڵكە، ئەم بابەتە لە كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە 2ی6ی2025 دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕەوانە نەكرێت، هەڵوێستی رژدمان دەبێت و ڕای دەگەیەنین."
ئەمەش لە کاتێکدایە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەرجەم حزبەكانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەك لە پیرمام كە ئەمڕۆ 31ی 5 كاتژمێر (11) بەڕێوەدەچێت و سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و بڕیاری نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، بەشێك لە حزبەكان بڕیاریان داوە بەشداری بکەن.
* ئەو حزبانەی بەشداری دەكەن:
- پارتی دیموكراتی كوردستان
- یەكێتی نیشتمانی كوردستان
- حزبی شیوعی كوردستان
- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
- بزوتنەوەی گۆڕان (كوردسات)
-بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان