دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر پرسی تاقیکردنەوەی قوتابیان کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

پرسی چارەسەری تاقیكردنەوەی قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر، یەكەم هەنگاوی گفتوگۆی وەفدی ئیدارەو حكومەتی نوێی دیمەشق بوو.

بەگوێرەی قسەی سەرچاوەكان، لە یەكەم كۆبوونەوەی وەفدی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ حكومەتی دیمەشق تایبەت بووە بە پرسی خوێندن.

سەرچاوەكان باسلەوە دەكەن، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئیدارەی خۆسەرو حكومەتی دیمەشق رێككەوتوون لەسەر دروستكردنی دوو لیژنە لە هەردوولا بەمەبەستی چارەسەری كێشەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر بەگوێرەی پرۆگرامی خوێندنی حكومەتی سوریا.

وەفدی ئیدارەی خۆسەر بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا كە لە دوێنێوە چووەتە دیمەشق، لە 12ی نیسانی ئەمساڵدا پێكهێنراوە، ئەندامەكانی بریتین لە:  
فۆزا یوسف- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی (پەیەدە)
عەبدولحامد هەمباش- هاوسەرۆکی پارتی سوریای دواڕۆژ
سەنحاریب بەرسوم- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی سریانی
ئەحمەد یوسف- هاوسەرۆکی دەستەی دارایی لە ئیدارەی خۆسەر
سۆزدار حاجی- ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری (یەپەژە) 
مریەم ئیبراهیم- هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کرێکاران لە ئیدارەی خۆسەر
یاسر سلێمان- جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتی لە باکورو رۆژهەڵاتی سووریا
لەبەرامبەردا، وەفدی حكومەتی دیمەشق بۆ ئەم گفتوگۆیە پێكهاتوون لە هەریەكە لە:
محەمەد قەناتری- جێگری نووسینگەی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا 
عەبدولغەنی محەمەد- بەڕێوەبەریی ئاسایشی پارێزگای حەلەب
مەسعود بەتاڵ- بەرپرسی دۆسییەی عەفرین لە بەڕێوەبەریی ئاسایشی ناوخۆ

زیاد فەواز عایش- جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری مەدەنی

وەفدی ئیدارەی خۆسەر، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق؛ لەبارەی بڕگەكانی رێككەوتنی 10ی ئازاری ئەمساڵی نێوان ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا گفتوگۆ دەكات بەمەبەستی گەیشتن بەرێككەوتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP