دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سبەینێ ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراکی لە سێ پارێزگای کوردستان کارا دەکرێت

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خوراکی هەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراکی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک کارا دەکرێت.

 سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خوراکی هەولێر ڕاگەیاند: "هاووڵاتییان بە گەڕموگوڕی بەرەو نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراکی دێت، لە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 6ــی ئێوارە سیستمی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی بەشێوەیەکی ئەزموونی، لە 3 پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی کارا کرا و تا ئەمڕۆش بەردەوامە".

باسی لەوەشکرد: "سبەی کاتژمێر 10ی بەیانی بە بەشداری وەفدی بەغدا و وەفدی وەزارەتی بازرگانی پڕۆسەی ئەزموونی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی کۆتایی پێ دێت، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنی ئاسایی".
دەڵێت: "لەهەمووی گرینگتر ئەوەیە کەسەکە کارتی نیشتیمانی هەبێت، پسووڵەی خۆراکی هەبێت، خۆشی ئامادە بێت، بە جۆرێک ئەو هاووڵاتییانی لە دەرەوەی وڵاتن ناتوانن سیستمەکە پڕبکەنەوە، چونکە وێنەی ڕاستەوخۆی هاووڵاتییان دەگیرێت".
 بەڕێوەبەری پسووڵەی خوراکی هەولێر دووپاتی کردەوە: "هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەکەی خۆیان، یان لە شوێنی کارەکانیان لە هەر شوێنی دیکە، لە ناو موبایلەکانیان ئەپڵیکەیشنەکە پڕبکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە کاتی بوونی هەر کیشەیەک لە ئەپڵیکەیشنەکە دتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بۆ چارەسەرکردنی و ئەگریش چارەسەر نەکرا ئەوا لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکەین".


سیامەند نانەکەلی، لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: "لە 3ــی 6ــی 2025 دەستپێدەکات، تاکو 3ــی 7ــی 2025 کۆتایی دێت، لەئەگەری ئەوەی هەر هاووڵاتییەک نەیتوانی ئەپڵیکەیشنەکە پڕبکاتەوە لە وادەی دیاریکرای خۆی، ئەوا ئێمە داواکارییەک ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین تا ماوەکەی هەفتەیەک بۆ 10 درێژ بکاتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP