هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان مەرجەكانی بوون بە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان ئاشكرا دەكات و فەرمانبەران و دەرچووانی دانەزراوی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و ببنە كارمەند.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌رجه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند كه بۆیان هەیە داواكاری بۆ بوون بە كارمه‌ندی سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان پێشكه‌ش بكه‌ن.
بەپێی راگەیاندراوەكەی كۆمسیۆن مەرجەكان به‌مشێوه‌یە دەبێت:
- له دایكبووی ساڵی 1970 به‌ره‌و ژوور بێت تاوەكوو ساڵی 2006 و فه‌رمانبه‌ر، قوتابی و ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێت.
- ئەگەر فەرمانبەری حكوومەت بێت دەبێت نزمترین بڕوانامه ئاماده‌یی بێت.
- بۆ دەرچووانی دانەمەزراو نزمترین بڕوانامه دەبێت دبلۆم بێت.
- داواكار خاوه‌نی كارتی ده‌نگدانی درێژخایه‌ن بێت.
- دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه بێت كه ده‌نگی تێدا ده‌دات.
- داواكاری له‌سه‌ر بنه‌مانی شوێنی جوگرافی ناوه‌ندی تۆماركردن پێشكه‌ش ده‌كرێت.
- داواكار له‌و كه‌سانه نه‌بێت كه بڕیاری سزادانیان و پاداشت نه‌كردنیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه.
- كه‌سی نزیكی كاندیدی هه‌مان پارێزگا نه‌بێت وه‌ك (باوك، دایك، كوڕ، كچ، خوشك، برا، ژن، مێرد، مام، ئامۆژن، خاڵ و خاڵۆژن).
- داواكار به‌ڵێننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات كه رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری نایگرێته‌وه و پێشتر دادگا سزای تاوانباركردنی نه‌دابێت و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان نه‌بێت و نوێنه‌ری حزبه سیاسییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نه‌بێت له رۆژی ده‌نگداندا.
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ڕایگەیاند: "بەپێی مەرجەكانی كۆمسیۆن فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و قوتابییان و دانەمەزراوان لە هەرێمی كوردستان، دەتوانن فۆڕم بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پڕبكەنەوە."
ئاشكراشی كرد، پڕۆسەی خۆتۆماركردن ماوەی مانگێك دەخایەنێت، وتیشی: "ئەمڕۆ لینك كارا دەبێـت و بۆهەرێمی كوردستان زیاتر لە 40 هەزار كارمەند پێویستە."