هەرێم نیوز
پسوولەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، ئەو خێزانانەی لە حاجی ئۆمەران و سیدەکانن ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لەو شوێنانە دانەبەزێن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداریەک بۆ ئەو خێزانانەی لەنێوان سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەتایبەتیش (حاجی ئۆمەران و سیدەکان).
ئاماژەی بەوەشکرد، تکایە بەهیچ شێوەیەک ئەپڵیکەیشنی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لەو شوێنانە دانەبەزێنن چونکە ئەگەری هەیە لۆکەیشنەکەی ووڵاتی ئێران نیشانبدات.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە واباشە ئەوخێزانانە بچنە لای (چۆمان) ئەپڵیکەیشنەکەش دابەزێنن و هەر لەوێش ناوی خۆتان و گشت ئەندامانی خێزانەکەتان داخیلی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.