هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە سەرجەم موسڵمانان دەکات و لە بەشێکی پەیامەکەشیدا دەڵێت: كوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری بۆ کێشەی مووچە دەگرینە بەر.
دەقی پەیامەکەی:
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جەژنی قوربانه‌وه، جوانترين و گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هەموو موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم جه‌ژن به خێر و خۆشى بگه‌ڕێته‌وه و ئارامى، ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
لەم بۆنه پيرۆزه‌دا، داكۆكى له واتا و ماناکانی جه‌ژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ين. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گيانى لێكگەیشتن و هاوکاری و کارکردنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی كێشه و ئاڵنگارييه‌كان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو هاووڵاتیيان.
كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور و یاسا و ڕێكکەوتنەکان چاره‌سه‌ر بكرێت كه خزمەت بە بەرژەوەنديی گشتيى وڵات بکات. كوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژيك و بەرپرسیاريه‌تيی هاوبه‌ش، بە شێوەیەک دڵنیايى لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێكهاته‌كانى عێراق بدات.
جه‌ژنى قوربان له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.