هەرێم نیوز
د. نهبیل مهرسوومى، ئابووریناس و ئهكادیمیی عێراقی له پهیجی تایبهتى خۆى له فهیسبووك ئاشكراى دهكات، عێراق تووشی کێشەی دارایی گەورە بووە و پێویسته ڕێكارى پێدانى مووچه ڕێك بخرێتهوه، چونكه ڕێژهیهكی زۆری بودجه بۆ مووچه خهرج دهكرێت و مووچهى خانهنشینانیش لهبرى ئهوهى له سندووقى خانهنشینی خهرج بكرێت، حكوومهت ههموو قورساییهكهى خستووهته سهر بودجهى گشتیی، بۆیه ساڵانه ڕێژهى 62% بودجهى گشتیی، بۆ مووچه خهرج دهكرێت.
دەشڵێت: واتە تەنها (22%)ی خانەنشینان موچەکانیان لە سندوقی خانەنشینی وەردەگرن، لەکاتێکدا (78%) ی مووچەکانیان لە بودجەی گشتی وەردەگرن، كە ئەوەش پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەری مووچەی خانەنشینی هەیە کە لە بودجەی گشتی خەرج دەکرێت، لەگەڵ پێویستی سنوردارکردنی تەنها بەو کەسانەی شایستەن و دوورکەوتنەوە لە بەسیاسیکردنی پرسی مووچە، بەتایبەت کە لە ئێستادا وڵات تووشی کێشەی دارایی گەورە بووە.
مەرسومی لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە كە بۆچی مووچەی خانەنشینی لە بودجەی گشتی دەدرێت؟
ئەمەی خوارەوە دابەشکردنی مووچەی ساڵی ٢٠٢٤یە:
-قەرەبووی فەرمانبەر = 60 ترلیۆن دینار
-یارمەتی و كرێ و مووچە = 4.735 ترلیۆن دینار
-مووچەی خانەنشینی = 16.728 ترلیۆن دینار
-مووچەی فەرمانبەران تەرخانكراون بۆ كارێكی تایبەت (متفرغ)= 734 ملیار دینار
-تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی = 5.635 ترلیۆن دینار
-کۆی مووچەی خەرجکراو = 87.832 ترلیۆن دینار
-رێژەی مووچە بەرامبەر داهاتی نەوت = 69%
-رێژەی مووچە بەرامبەر بە داهاتی گشتی = 62%
تێ بینی ئەو ژمارە زۆرەی مووچەی خانەنشینی دەكرێت کە لە بودجەی گشتی خەرج دەکرێت، کە زیاترە لە چارەکێک لەو مووچەیەی، بۆ قەرەبوکردنەوەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت.
ئەو خانەنشینیانەی پێش یەكی كانوونی دووەمی 2008 رەوانەی خانەنشینی كراون، مووچەی خانەنشینی لە خەزێنەی خانەنشینی وەردەگرن.
بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی خانەشینی گشتی، كۆی ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی وسەربازی لە ساڵی (2020) گەیشتووەتە (2) ملیۆن و (486) خانەنشین، ژمارەی ئەو خانەنیشانەشی كە مووچەكانیان لە سندوقی خانەنشینی وەردەگرن (544) هەزار خانەنشینن، لە كاتێكدا بودجەی دەوڵەت مووچەی یەک ملیۆن و (942) هەزار خانەنشین دەگرێتە ئەستۆ.
بە واتای تەنها (22%)ی خانەنشینان موچەکانیان لە سندوقی خانەنشینی وەردەگرن، لەکاتێکدا (78%) مووچەکانیان لە بودجەی گشتی وەردەگرن.
ئەوەش پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەری مووچەی خانەنشینی هەیە کە لە بودجەی گشتی خەرج دەکرێت و سنوردارکردنی تەنها بەو کەسانەی شایستەن و، دوورکەوتنەوە لە بەسیاسیکردنی پرسی مووچە، بەتایبەت کە لە ئێستادا وڵات تووشی کێشەی دارایی گەورە بووە.