دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان: نوێژی جەژن نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی

هەرێم نیوز 

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، نوێژی جەژن نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی، دەشڵێت، نوێژی جەژن سونەتە و هەینی فەرز،هەربۆیە ناکرێت لەبری فەرز، سوننەت بکرێت. 

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، هەندێک جار رێک دەکەوێت کە جەژن و هەینی بکەونە هەمان رۆژ، بەو هۆیەوە دوو نوێژی بەکۆمەڵ دەکرێن و دوو وتاریش لە مزگەوتەکان دەدرێن، وەک ئەم ساڵ کە جەژن و هەینی کەوتوونەتە یەک رۆژ.

ڕاشیگەیاندووە، لەنێو بەشێك لە موسڵمانان بڵاوبووەتەوە کە ئەو جەژنانەی دەکەونە هەینی، بەشداریکردن لە نوێژێکی بەکۆمەڵیان ئەرکێکی ئایینییە و ئەوی دیکە پێویست نییە.

وتەبێژی یەکێتی زانایان دەشڵێت، بەڵام نوێژی جەژن و نوێژی هەینی شوێنگرەوەی یەک نین؛ نوێژی هەینی فەرزە و نوێژی جەژنیش سوننەتە؛ هەربۆیە ناکرێت لەبری فەرز، سوننەت بکرێت.

وتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە موسڵمانان دەکات بەشداری هەردوو نوێژی جەژن و هەینی بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP