دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حیزبە دەکات.

رۆژی یەکشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوانیان کراوەتەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان 

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.   

لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و،  پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان. 

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.. 
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP