هەرێم نیوز
پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جه‌ژن كراوه، فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ڕۆژانی پشوو له ئه‌ركدا ده‌بن، دەشڵێت، "پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتیار له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش بۆ جه‌ژن سه‌ردانی هه‌ولێر و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن".
ئەمڕۆ چوارشەمە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ساڵانه له كاتی هاتنی جه‌ژن و بۆنه‌كان پلان داده‌نرێت، بۆ ئه‌مساڵیش پلانی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ئاماده كراوه، له سبه‌ی به‌دواوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، پلانه‌كه‌ش چه‌ندین لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت، به‌درێژایی ڕۆژانی پشووی جه‌ژن، فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن، ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت."
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی، "هێزه‌كانی ئه‌منی له پۆلیس و ئاسایش پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام چاودێری شار و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژن به‌بێ كێشه به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كان ئێشكگریان ده‌بێت، بۆ پێشوازیکردن له هه‌ر نه‌خۆش و ڕووداوێك."
ئومێد خۆشناو وتیشی، "پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتیار له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش بۆ جه‌ژن سه‌ردانی هه‌ولێر و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن، گه‌شتوگوزار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له خاڵی هاتن بۆ هه‌ولێر پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، تیمه‌كانی گه‌شتوگوزار چاودێری ڕه‌وشی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن به‌بێ كێشه پشووی جه‌ژن به‌سه‌ر ببەن."
ئومێد خۆشناو داوای له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بن، وه‌ك هاتوچۆ و ته‌ندروستی، گوتیشی "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ڕێنماییه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ل جێبه‌جێ بكرێت، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و خۆ پاراستن له تای خوێن به‌ربوون."