هەرێم نیوز
بەیاننامەی هاوبەشی ئیدارەی خۆسەرو دیمەشق ئاشکرای دەکات، کە پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و بەم نزیکانەش کۆبوونەوەی بکەن.
بەیاننامەی هاوبەشی کۆبونەوەی نێوان شاندی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی دیمەشق:
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد، و لەسەر ئەمانەی خوارەوە رێککەوتن:
1-پێکهێنانی لیژنە لاوەکی تایبەتمەندە، بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئازار، کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەر واژۆ کراوە.
2- هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی تاقیکردنەوە و ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، بەجۆرێك مافی قوتابیان و سەلامەتی پرۆسەی خوێندن دەستەبەربكات.
3- گفتوگۆکردن لەبارەی میکانیزمەکانی ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و، کارکردن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە بەربەست لە بەردەم ئەم گەڕانەوەیە.
4-کاراکردنەوەی دۆسیەی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودو، هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و ئاشتی مەدەنی بکات.
هەردوولا جەختدەكەن لە پابەندبونیان بە گفتوگۆی بونیادنەر و هاوکاری بەردەوام، بەوشێوەی خزمەت بە یەکڕیزی و سەروەری سوریا دەكات، لەگەڵ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی سوریا بۆ ئاسایش و سەقامگیری.
هەروەها رێککەوتن کرا لە ئایندەیەکی نزیکدا، دانیشتنێکی دیکە دیاری بکرێت بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی رێککەوتنى لەسەر کراوە.