هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دەستگیر کردنی بکوژی ئافرەتەکەی گەڕەکی دریم ستی شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م ، خ ، ش) مان دەستگیر کرد ،کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٠٥/٣١ لە گەڕەکی دریم ستی شاری هەولێر.
باسی لەوەشکرد، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) ی بێ مۆڵەت ، هەڵساوە بەکوشتنی هاسەرەکەی.
ئەوەشی خستەڕوو، چەند خولەکێک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە لایەن هێزەکانمانەوە نزیک لە شوێنی ڕوداوەکە دەستگیر کرا.