دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی تەندروستی: سێ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز دەستنیشانکرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: "3 حالەتی نەخۆشی ئەیدزکە چەند کەسێکی بیانین دەستنیشانکران".

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: " ‎چاودێری تەندروستی هەموو شوێنێک دەکرێت و سەلامەتی هاوڵاتیان دەپارێزین، ڕێککاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کاربکات".

گووتیشی "لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیه گواستراوەکان و بەرەوامی ڕووپێووی دۆزینەوەی حالەتەکان و دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ کارمەندانی شوێنە گشتێەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی تەندروستی".

باسی لەوەشکرد: "دوای پشکنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتیەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی، سێ حالەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد و هەموویان بیانی بوون و لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادارکرایەوە و ڕێککاری پێویست وەرگیرا".‎

دەڵێت: "خۆتان بە دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی، پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتیەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی نا تەندروست ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لەڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندوقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP