دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

گەنجانی بەریتانی: ئینتەرنێتمان ناوێت

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی گاردیەن بڵاویکردوە: توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە نزیکەی لەسەدا ٧٠ی گەنجانی بەریتانیا کە تەمەنیان لە تەمەنی ١٦ بۆ ٢١ ساڵدایە، دوای بەسەربردنی کاتەکانیان لە سۆشیال میدیا، هەست بە خراپتربوونی خۆیان دەکەن. 

نیوەی ئەو گەنجانە پشتگیری جیهانێک دەکەن کە ئینتەرنێتی تێدا نەبێت، یان پشتگیری لە سنووردارکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان دەکەن، کە تێیدا لە دوای کاتژمێر 10ی شەوەوە دەستڕاگەیشتنیان بۆ هەندێک ئەپ و سایت سنووردار دەکات.

هەروەها 46% ڕایانگەیاندووە کە پێیان باشە تەمەنی گەنجی خۆیان لە جیهانێکدا بەسەر بەرن کە ئینتەرنێتی تێدا نەبێت.

ئەم توێژینەوە پاش ئەوە دێت، کە وەزیری تەکنەلۆجیای بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەت بیر لەوە دەکاتەوە کە لە چەند کاتێکی دیاریکراودا، دەستڕاگەیشت بە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک تیک تۆک و ئینستاگرام سنووردار بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP