هەرێم نیوز
مەهدی خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بەرەی ئازادی (جبهه آزادی) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر ئێران بابەتێکی "یەکلاییبووەوە و مسۆگەرە".
خەزعەلی ئاماژەی بەوە کردووە کە دواکەوتنی هێرشەکە تا ئێستا، پەیوەندی بە نەبوونی نیەتەوە نییە، بەڵکو کاتەکەی تەنیا پەیوەستە بە لێکدانەوە و هەژمارکردنی "تێچوو و قازانج" لەلایەن کۆشکی سپییەوە.
ناوبراو هۆشداری دەدات کە سازشکردن سوودی نابێت و دەڵێت: "تەنانەت خۆبەدەستەوەدان هاوشێوەی ئەوەی لە لیبیا ڕوویدا، نابێتە ڕێگر لەبەردەم هەڵگیرسانی جەنگەکە."
بە بڕوای ئەمینداری گشتیی بەرەی ئازادی، تاکە فاکتەرێک کە بتوانێت هاوکێشەکە بگۆڕێت و کاریگەری لەسەر بڕیاری واشنتن هەبێت، بریتییە لە سروشتی "وەڵامدانەوەی ئێران" بەرامبەر بەو هەڕەشانە.