دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسێکی ئەمریکی: پردی کەرەج بۆ گواستنەوەی نهێنیی مووشەک بەکارهێنراوە

هەرێم نیوز

باراک ڕاڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاوکردەوە کە هۆکاری بەئامانجگرتنی پردی (1B) لە پارێزگای ئەلبورز، بەکارهێنانی بووە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە. ڕاڤید ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پردە وەک ڕێڕەوێکی سەرەکی بۆ گواستنەوەی مووشەک و پارچە یەدەگەکانی لە تارانەوە بەرەو بنکە جیاوازەکانی هاویشتن لە ڕۆژئاوای ئێران بەکارهێنراوە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکرای کردووە کە پردەکە تەنها بۆ گواستنەوەی چەک نەبووە، بەڵکو وەک شادەمارێکی لۆجستی بۆ پشتگیریکردنی هێزە سەربازییەکانی جێگیر لە تاران سوودی لێ وەرگیراوە.

پردەکە کە بە بەرزترین پردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرا و هێشتا بە تەواوی نەکەوتبووە گەڕ، ڕۆژی پێنجشەممە لە دوو قۆناغی جیاوازدا کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی و بە تەواوی تێکشکێندرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP