دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان لە دانوستاندا لێهاتووترن وەک لە شەڕ و دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "تایم" ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر پەرۆشە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

ترەمپ وتی: «ئێرانییەکان گەلێکی بەهێزن و توانای بەرگەگرتنی ئازارێکی زۆریان هەیە، منیش لەبەر ئەوە ڕێزیان لێ دەگرم، بەڵام ئەوان لە دانوستاندا زۆر لێهاتووترن وەک لە شەڕکردن».

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦وە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانیان دژی ئێران دەستپێکردووە. ئەم هێرشانە بوونە هۆی کوژرانی ڕێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی و دەیان سەرکردەی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە.

سەرەڕای لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە خواستی تاران بۆ ڕێککەوتن، هێشتا ئاڵوگۆڕی موشەک و درۆن لە نێوان لایەنەکاندا بەردەوامە و ئاستی گرژییەکان لە ناوچەکەدا لە هەڵکشانی پتردایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP