دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نامەیەکی فەرمیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆتایی نامەکەشیدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی "نەورۆز پیرۆز".

ئەمڕۆ شەممە 28ی 3ی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت. لە نامەکەدا سەرۆک ترەمپ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی، تیشکی خستووەتە سەر مانا قووڵەکانی ئەم جەژنە دێرینە.

سەرۆک ترەمپ لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە نەورۆز تەنیا ئاهەنگگێڕان نییە بە هاتنی بەهار، بەڵکو "بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا" و گوزارشتە لە هێزی سەرەتا نوێیەکان.

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت."

لە کۆتایی نامەکەدا، سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن و وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێزگرتن لە فەرهەنگی ناوچەکە، بە زمانی کوردی نووسیویەتی: "نەورۆز پیرۆز".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP