دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز چوار مەرجە سەختەکەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی باڵای ئێرانییەوە ئەو مەرج و داواکارییانەی ئاشکرا کرد کە تاران دەیانخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لە ئیسلام ئاباد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز چوار مەرجە سەرەکییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریتین لە چەند خاڵێکی دیاریکراو و سەخت بۆ لایەنی ئەمریکی.

یەکەم مەرج بریتییە لە گرەنتیی نەبوونی هێرش کە تێیدا ئێران داوای گرەنتییەکی نێودەوڵەتی و فەرمی دەکات لە داهاتوودا هیچ هێرشێکی سەربازی نەکرێتە سەر خاکەکەی.

مەرجی دووەم تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و تاران داوای قەرەبووی دارایی دەکات بۆ ئەو زیانانەی لە ئەنجامی سزاکان و هێرشەکانی ئەم دواییە بەر ژێرخانی وڵاتەکەی کەوتوون.

خاڵی سێیەم کە یەکێکە لە مەترسیدارترین داواکارییەکان کۆنترۆڵی فەرمی و دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بەوەی گەرووی هورمز بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە.

چوارەمین مەرجیش هێڵی سوورە لەسەر بەرنامە مووشەکییەکان بە جۆرێک ئێران بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە دانوستان لەسەر بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکانی بکات و وەک کارتێکی هێز دەیهێڵێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP