هەرێم نیوز
مەهدی تەباتەبایی جێگری پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بە بڕیاری مەسعوود پزیشکیان و ڕەزامەندیی ڕاستەوخۆی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی وڵات محەمەد باقر زولقەدر بە سکرتێری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کرا.
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و جێگرەوەی عەلی لاریجانی دیاری کراوە.
ئەم گۆڕانکارییە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئیسرائیلدا عەلی لاریجانی سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنەکە کوژرا.
زولقەدر لە ساڵی 1954 لە شاری فەسا لەدایک بووە و ژەنەڕاڵێکی خانەنشینی سوپای پاسدارانە.
ناوبراو پێشتر ڕاوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ئەندام و سکرتێری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات بووە.