دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا سێ هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ناوچەکە دەکات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جورناڵ" بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) داوای ناردنی سێ هەزار سەربازی دیکەی لە تیمی 82ی هێزی ئاسمانی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فەرمانی نووسراو لەلایەن پێنتاگۆنەوە بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو یەکەیە دەربچێت، کە لە نزیکەی 3000 سەرباز پێکدێن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە ڕوویان لە زیادبوون کردووە و واشنتۆن دەیەوێت لە ڕێگەی ناردنی هێزی زیاترەوە، پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی بکات.

تیمی 82ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەوە ناسراون کە لە توانایاندایە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وەک هێزی کاردانەوەی خێرا بۆ هەر شوێنێکی جیهان بگوازرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP