دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

شێخ محەمەد بن زاید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

شەوی ڕابردوو شەممە 28ی 3ی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، شێخ محەمەد بن زاید بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ کرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.

سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆشییەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی شێخ محەمەد بن زاید و هاوکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی جەنگی ئێستا و ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد. نێچیرڤان بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید جەختیان لە گرنگیی خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان کردەوە بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP