هەرێم نیوز
وڵاتی چین گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی خۆی له مێژوودا دۆزیه‌وه بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، زیاتر لە حەوت سەدەیە کانگای بەو شێوەیە نەبینراوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتی چین گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی خۆی له مێژوودا دۆزیه‌وه به یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی ١.٤٤ هه‌زار ته‌ن و بە گوێرەی چاوگە فەرمییەکانی وڵاتەکە، كانه‌كه ده‌كه‌وێته پارێزگای لیاونینگ له بەشی باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین.
باسیان لەوەشکردووە، تێكڕای چڕیی زێڕ له نه‌وتی كانگای دادۆنگۆدا ٠.٥٦ گرامە لە هەر تەنێکدا، كانزاكه تا قوڵایی نێوان ١١٥ بۆ ٩١٢ مه‌تر له ژێر رووی زه‌ویدا درێژ ده‌بێته‌وه و تێكڕای ئه‌ستوری ٢٦٣ مه‌تر و زۆرترین ئه‌ستوری ٥١٣ مه‌تره.