دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەیاننامەیەکی توندی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەسەر کەیسی عەبدوللەتیف ئەحمەد

هەرێم نیوز

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی بەیاننامەیەکیان لەبارەی کەیسی عەبدوللەتیف ئەحمەد بڵاو کردەوە و داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بێلایەنی لە لێکۆڵینەوەکاندا دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 27ـی 6ـی 2026، مامۆستایانی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کرد، هەست بە ئەرکی شەرعی و ئەخلاقی خۆیان دەکەن بۆ خستنەڕووی تێبینییەکانیان لەبارەی ئەو کەیسەی کە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی زانکۆی سلێمانییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. مامۆستایان دەستخۆشییان لە سەرۆکایەتیی زانکۆ و ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە کرد، کە ئەرکەکانیان بە پێوەری یاسایی و پیشەیی بەجێ گەیاندووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم کەیسە لای وەزارەتی خوێندنی باڵایە و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان بەبێ دەستێوەردانی حیزبی و سیاسی، مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن.

مامۆستایان جەختیان کردەوە کە ئەم بابەتە تەنها پەیوەست نییە بە کەسێکەوە، بەڵکو پەیوەندی بە شکۆی زانکۆ و پاراستنی مافی خوێندکاران و ڕەوشتی پەروەردەییەوە هەیە، بۆیە داوایان کرد یاسا بە تووندترین شێوە جێبەجێ بکرێت. لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا، داوا لە خوێندکاران کراوە کە لە کاتی هەبوونی بەڵگە، بێدەنگ نەبن و هاوکاریی لیژنە یاساییەکان بن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەیاننامەیەکی 12 خاڵی زۆر توندی مامۆستایانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سلێمانی لەسەر عبداللطیف احمد
27/6/2026
بسم الله الرحمن الرحيم.
{وَمَن يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن مُّكْرِمٍ} [الحج: 18].
 لە ژێر ڕۆشنایى فەرمایشتى پێغەمبەرى سەروەرمان صلى الله علیه وسلم:  
((مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ. فَإِنْ لم يستطع فبلسانه. ومن لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ. وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإِيمَانِ)).وە فەرمایشتى: ((مَثَلُ الْقَائِمِ عَلَى حُدُودِ اللَّهِ وَالْوَاقِعِ فِيهَا، كَمَثَلِ قَوْمٍ اسْتَهَمُوا عَلَى سَفِينَةٍ، فَأَصَابَ بَعْضُهُمْ أَعْلَاهَا وَبَعْضُهُمْ أَسْفَلَهَا، فَكَانَ الَّذِينَ فِي أَسْفَلِهَا إِذَا اسْتَقَوْا مِنَ الْمَاءِ مَرُّوا عَلَى مَنْ فَوْقَهُمْ، فَقَالُوا: لَوْ أَنَّا خَرَقْنَا فِي نَصِيبِنَا خَرْقًا، وَلَمْ نُؤْذِ مَنْ فَوْقَنَا، فَإِنْ يَتْرُكُوهُمْوَمَا أَرَادُوا هَلَكُوا جَمِيعًا، وَإِنْ أَخَذُوا عَلَى أَيْدِيهِمْ نَجَوْا وَنَجَوْا جَمِيعًا)).
ئێمە کۆمەڵێک لە مامۆستایانى کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بە ئەرکى شەرعى و ئەخلاقیى خۆمانى دەزانین ئەم چەند خاڵە لەسەر ئابڕووچوونە ئەخلاقییەکەى د. عبد اللطيف أحمد  بڵاو بکەینەوە.
1. سەرەتا دەستخۆشى لە سەرۆکایەتیى زانکۆى سلێمانى و سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى ڕاسپێردراو دەکەین کە توانیان بە ئەرکى شەرعى و یاسایى و پیشەیى خۆیان هەستن.
٢. ئێمە لە کاتێکدا ئەم نوسراوە دەنوسین سەرمان سوڕماوە لە جورئەتى د.عبداللطيف أحمد بەرانبەر بە خواى باڵادەست و چاوقایمى و بێ شەرمیى بەرانبەر خەڵک!! لە کاتێکدا ئەو دەزانێ دەیان کەس هەن چەند گومانیان لە ناوی خۆیان هەیە هەر ئەوەندەیش لە کەیسەکەى ئەو! بە نموونە خێزان و منداڵەکانى خۆى، براکان و بەشێک لە نزیکەکانى، دەیان مامۆستا و خوێندکارى کۆلێجمان، چەندین بەرپرسى ئەمنیى ئەم ناوچەیە کە لێکۆڵینەوەیان لە کەیسەکەى کردووە... بەڵام ئەم پیاوە زۆر بێ باکانە سوێند ئەخوات کە ئەو بێ تاوانە!!
٣. ناوبراو دەڵێ: کۆمەڵێ خەڵکی تەکفیری و مولحید و کۆمەڵێ خەڵکى بێ شەرەف یەکیان گرتووە ئەم کارەم بەرانبەر دەکەن... ئێمەیش دەڵێین: ئەم نوکتەیە هێندە کۆنە کەس پێی پێناکەنێ، باشە ئێمە ئێستا کە ئەم نوسراوە ئەنوسین کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێجین، ئایا ئێمە تەکفیرین یان مولحیدین؟!
هەرکەس دژی بێ ئابڕویی تۆ قسەی کرد تەکفیرییە یان کافر!
کەوایە تۆ خۆت بوویتە تەکفیری! ئەوانەى بێ ئابڕۆیى تۆ باس ئەکەن بێ ئابڕون یان تۆ؟!! مەگەر تەواوی دەنگ و نامە ئابڕووبەرەکانت لای هێزە ئەمنییەکان نییە پێش ئەوەی لای خەڵکی دیکە هەبێ!!! ئیدی زۆر درەنگ بووە بۆ ئەوەی بتەوێ بەم نوکتانە حیزبی دەسەڵات و حکومەت و لایەنی ئەمنی ختوکە بدەی.
4. گەر ئەم پرسە وانییە بۆ غەریبى برات چەندین ڕۆژە لە سەر خەتە تا لەو ١٢ قوربانییە بەشێکیان پەشیمان بکاتەوە؟!! مەگەر غەریب نەهاتۆتە لاى ڕاگر و بە سیم کارتى بێ دایک و باوک تەلەفۆنیان بۆ کۆمەڵێک کچ نەکردووە تا نەچنە بەردەم لیژنە؟!! مەگەر خوێندکار نییە بە ٣٠٠٠ دۆلار بێ دەنگتان کردووە؟! مەگەرخوێندکار نییە یەک براى تاقانەى هەیە پێتان وتووە قسە بکەى براکەت ئەکوژین؟!! 
٥. دەڵێى ٣٥ ساڵە بانگهێشتى خەڵک ئەکەى بۆ ئاینى ئیسلام، تۆ شکێنەرى بەرەى شیرک و بتپەرستى بووى، ڕاماڵەرى هزرى توندڕەوییش هەر خۆت بووى...
کاکى بێ ڕێز هیچ کەس ئامین بۆم دوعایە ناکات، ئەم قسانە بۆ کێ ئەکەى؟!! مەگەر تۆ و دەروێشەکانت دەستى باڵاتان نەبوو لە چاندنى تۆوى دوبەرەکی و هەجر و تەبدیع و تەفسیق و تضليل لە ناو گەلى کوردى مسوڵماندا؟! دەیان کەسایەتى و بانگخواز و زانا هەن لەم هەرێمەدا ئەوان نەیانتوانیوە و ناتوانن بانگەواز بکەن جەنابت نەبى؟!! پاشان پێت وایە خالقى زانا دەخەڵەتێنى کە واى نیشان بدەى لەبەر ئەو بانگەوازت کردووە!! لەکۆتا خاڵى داواکارییەکاندا بۆ خەڵکى مسوڵمانى کوردستانى ڕوون دەکەینەوە کە دەستکەوتى بانگەوازەکەت چى بووە.
6. تۆ ئەم پرسە بە بوهتان ناو ئەبەى، بۆ کەسێک هەیە لە کۆلێجمان بەینی خۆی و خوا بچوکترین گومانی لەسەر ڕاستێتیی ئەم بابەتە هەبێ؟! تۆ تەنها ئەمساڵ لەگەڵ (١٢) کچ پەیوەندیت نەبووە!! دەروێشەکانت ئەیانەوێ واى وێنا بکەن ئەمە پلان بووە. گریمان یەکێ دوان سیان پلان بوو، ئەى ئەوانى دیکە؟! ئەی کەیسەکانی ساڵانت!! چ شتێ شەفاعەتت بۆ ئەکات کاتێ خۆت ڕازى بیت و بیانبەیتە دەرەوەی زانکۆ و دەستبازییان لەگەڵ بکەى! مەگەر تۆ سێ ساڵە لەسەر یەک لە بەشى پەروەردەى ئایین کەیسى ئەخلاقیت نییە!! جەنابت ئەمساڵ چەندین جار خۆت دوا نەئەخست تا چۆڵ ببێت و هەر جارە و کچێک بەرى بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەت!!  هەر ئەمساڵ تەنها لە بەشى شەریعە گێچەڵى سێکسیت بە ٤ خوێندکار نەکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP