دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دارایی عێراق فەرمانی پێدانی پلەبەرزکردنەوە و دەرماڵەکان دەرکرد

هەرێم نیوز

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان، لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی کردووە کە دەست بە پێدانی پلەبەرزکردنەوە (ترفيعات) و دەرماڵەی شایستەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکەن و ڕێکارە کارگێڕیی و داراییەکانیان بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان تەواو بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی 6ـی 2026، وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە، پلەبەرزکردنەوە، دەرماڵەکان، دۆسیەی فەسڵە سیاسییەکان و هەژمارکردنی بڕوانامەکان، لە تەعمیمی ژمارە (137137) دەبەخشرێن، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە ئەو مافانە کاریگەرییان لەسەر نەبێت.

وەزیر ئاماژەی بەوەش کرد، دەستپێکردنی پێدانی پلەبەرزکردنەوە و دەرماڵەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران و پاراستنی سەقامگیریی پیشەیی ئەواندایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP