دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی زێڕ بەرزبوەوە

هەرێم نیوز

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ و بەرزبوونەوەی بێپێشینە؛ بە جۆرێک بەهای ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە ئاستی چوار هەزار و ٣٣٠ دۆلاری بەرزتر بەزاند. هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی و بە ٩٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

کاردانەوەی ڕێککەوتنی تاران و واشنتن لەسەر بازاڕە ئابوورییەکان
ئەمڕۆ دووشەممە (١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان تاران و واشنتن، بازاڕەکانی جیهان ڕووبەڕووی لێشاوی کڕینی زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام بوونەتەوە؛ بە جۆرێک لە کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا، یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهای کانزا زەردەکە ڕوودەکاتە لوتکە.

شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهای زێڕ بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو لادان و بەرزبوونەوەیەکی یەکجار بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بە بڕوای ئەوان، ئەم بازدانە خێرایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دۆخی نوێی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە و جیهانەوە هەیە، و پێشبینیش دەکەن لەمساڵدا نرخەکان هێشتا ڕیکۆردی قورستر بشکێنن.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

•زێڕی عەیارە ١٨: بە ٨١١ هەزار دیناری عێراقییە.
•زێڕی عەیارە ٢١: بە ٩٤٧ هەزار دیناری عێراقییە.
•زێڕی عەیارە ٢٢: بە ٩٩٢ هەزار دیناری عێراقییە.
•زێڕی عەیارە ٢٤: بە یەک ملیۆن و ٨١ هەزار دیناری عێراقییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP