دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ بە فەرمی پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026 دەستی پێ کرد. بەپێی پلانەکان، بۆ ئەمساڵ بڕی 400,000 تەن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و پڕۆسەکە بە چەند قۆناغ و نرخێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەرگرتنی گەنم بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن کراوە:
1-  لە چوارچێوەی پلاندا: بڕی 292,000 تەن گەنم بە نرخی 700,000 دینار بۆ هەر تەنێک
    وەردەگیرێت.
2-  لە دەرەوەی پلاندا: بڕی 108,000 تەن گەنم بە نرخی 500,000 دینار بۆ هەر تەنێک
    وەردەگیرێت.

دابەشبوونی بڕی گەنم بەسەر پارێزگاکاندا: بڕی وەرگیراوی گەنم بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دیاری کراوە:

  - سلێمانی: 150,209 تەن.
  - هەولێر: 122,680 تەن.
  - دهۆک: 116,083 تەن.
  - هەڵەبجە: 11,028 تەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP