دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە فەرمی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ قەزا و ناحیەکانی دەرەوەی شار و ستییەکانی نیشتەجێبوون بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو دیاریکرد و تێیدا نرخی کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەی جێگیر کرد.

نرخی مۆلیدەی قەزا و ناحیەکان (دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی)
ئەمڕۆ دووشەممە (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگیی نرخی سووتەمەنی (گازوایل) لە بازاڕەکاندا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، نرخی یەک کاتژمێر کارەبا بۆ یەک ئەمپێری مۆلیدە بە ٤٧ دینار دیاریکراوە.

کارەبای سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم نرخە تەنها ئەو قەزا، ناحیە و گوندانە دەگرێتەوە کە تاوەکو ئێستا نەکەوتوونەتە چوارچێوەی پڕۆژەی (ڕووناکی) و کارەبای ٢٤ کاتژمێریی نیشتمانییان نییە و مۆلیدە ئەهلییەکان غەرامەی کاتژمێرەکانی نەبوونی کارەبای نیشتمانی دەکەنەوە.

دیاریکردنی نرخی کارەبای ستییەکان
سەبارەت بە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان)، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە کە نرخی یەک کیلۆوات کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئایار (مانگی پێنج) بە ٣١٢ دینار خەمڵێندراوە و جێگیر کراوە.

هاوكات، ئەو ستی و کۆمەڵگانەی نیشتەجێبوونیش کە بە تەواوی بێبەشن لە کارەبای نیشتمانی و تەنها پشت بە کارەبای مۆلیدە دەبەستن، بە هەمان شێوە و بێ جیاوازی، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبایان بە ٣١٢ دینار بۆ هەژمار دەکرێت و پێویستە خاوەن مۆلیدەکان پابەندی ئەو نرخە بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP