هەرێم نیوز
تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لیستی ناوی ئەو وەزارەت، دەستە و فەرمانگانەی بڵاوکردەوە کە فەرمانبەرەکانیان لە ڕێگەی کارتە بانکییەکان و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە (ATM) شایستە داراییەکانی مانگی ئایار وەردەگرن.
بەپێی ئەو لیستانەی کە لە لایەن تیمی "هەژماری من"ـەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦) گەورەترین پڕۆسەی تەمویل و دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە ئەنجام دەدرێت و زۆرترین ژمارەی وەزارەت و دەستەکان دەگرێتەوە.
لیستی ئەو دامودەزگایانەی کە ئەمڕۆ فەرمانبەرەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچە وەردەگرن پێکهاتوون لە:
•وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
•وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
•وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
•وەزارەتی کارەبا
•وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
•وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
•دەستەی ژینگە
•وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
•وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
•وەزارەتی داد
•هاوکات لەگەڵ ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە فەرمانگە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و سەرجەم دەستە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد، لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووەوە (سێشەممە) پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی کاش و ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستیپێکردووە و بڕیارە تا پێش کۆتای هاتنی جەژنی قوربان، سەرجەم مووچەخۆران شایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن.