هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی گەرمیان بە فەرمی جووتیارانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی بانکیی شایستە داراییەکانیان بۆ وەرزی دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی گەرمیان، پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی بانکیی جووتیاران لە کاتژمێر (٩:٠٠)ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦) دەستیپێکردووە و تاوەکو کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
سایلۆی گەرمیان داوا لەو جووتیارانە دەکات کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرهەمی گەنمی خۆیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە و ژمارەی پیتاقەکانیان لە نێوان (٤٧٧) تا (٥٢٩)ـە، لە کاتی دیاریکراودا سەردانی باڵەخانەی سایلۆی گەرمیان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان