دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

سایلۆی سلێمانی جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان بانگهێشت دەکات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە، و داوایان لێدەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی 5ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکەینەوە کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی دووشەممە، ڕێکەوتی 25ـی ئایاری 2026، سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان."

سایلۆی سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە کە ئەم بانگهێشتنە لەم قۆناغەدا تەنها ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی پسوڵەی (مستند)ی وەرگرتنی گەنمەکەیان لە پۆلێنبەندییەکەدا تاوەکو ژمارە (٩٠٠)ـە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP