هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، تایبەت بە دۆسیەی گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لەناو گرتوخانەدا، و جەخت دەکاتەوە کە ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەپێی یاسا
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبار (ئاسۆ مەجید قادر) لەدایکبووی ساڵی (١٩٧٧)، کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانیی سەر بە هێزەکانی زێرەفانی، پێشتر بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣، فەرمانی دەستگیرکردنی لە لایەن دادگاوە بۆ دەرچوو بوو.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە ناوبراو لە ڕێکەوتی (٢ی نیسانی ٢٠٢٦) لە لایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو و بە مەبەستی ڕێکارە یاساییەکان لە ناو گرتووخانەدا ڕاگرابوو.
کۆتاییهێنان بە ژیانی خۆی لە ناو گرتووخانە
ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت: "ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، کاتژمێر (١٢:٢٠ی نیوەڕۆ)، تۆمەتباری ناوبراو لە ناو حەوز و هۆڵی گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر جەختی کردووەتەوە، کە دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ تیمی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان، لەگەڵ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە. لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتی فەرمیی پزیشکی دادوەری، بە پشت بەستن بە سەرجەم بەڵگە سەلمێنراوە چاودێری و تەکنیکییەکان، بە تەواوی پاڵپشتی و پشتڕاستی دەکاتەوە کە ناوبراو کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.