دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمانی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز 

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی نوێی سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد کە هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی ئێستا چڕبکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، مەحموود محەممەد، ڕایگەیاند'' لەم قۆناغەدا شکاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی بەرۆکی پڕۆسەی سیاسی گرتووە، بەرپرسیارێتیی سەرجەم لایەنەکانە.''

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو هەنگاوەکان بەو ئاراستەیە بن کە بە زووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە تاوەکو بتوانێت ئەرکە یاسایی و نیشتمانییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد کە لە هەر هەنگاوێکی سیاسی و کارگێڕیدا دەبێت ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگیرێت، چونکە ئەوان سەرچاوەی سەرەکیی شەرعییەتن. لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، باسی لە گرنگیی یەکڕیزی کرد و ڕایگەیاند'' تەنیا بە پێکەوەکارکردنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەتوانرێت بەرەو قۆناغێکی جێگیرتر هەنگاو بنرێت.''



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP