دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەبیل مەرسومی: بەرنامەی چاکسازیی ئابووریی حکوومەت هەڵوەشاندنەوەی فۆرمی خۆراک و کەمکردنەوەی مووچە لەخۆدەگرێت

هەرێم نیوز

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، بەرنامەی چاکسازیی ئابووریی پێشکەشکراو لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆمەڵێک ڕێکاری سەخت لەخۆدەگرێت، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی پاڵپشتیی سوتەمەنی، بڕینی فۆرمی خۆراک، کەمکردنەوەی تەرخانکراوەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و مووچەی فەرمانبەران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، نەبیل مەرسومی لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە بارودۆخی دارایی عێراق لەم ساڵەدا بەهۆی نەبوونی سندوقی سەروەرییەوە ڕووبەڕووی تەحەددای گەورە بووەتەوە، بەجۆرێک یەدەگی دراوی بیانی لە نێوان مانگی شوبات و ناوەڕاستی ئایاردا بە بڕی 10 تریلیۆن دینار کەمی کردووە، لە بەرامبەردا خستنەڕووی نەختینەیی بۆ 113 تریلیۆن دینار زیادیکردووە.

مەرسومی هۆشداری دا لەوەی کە هەڵئاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەت دوای داخرانی گەرووی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخەکان، ئەمەش بژاردەکانی بەردەم حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەری قەیرانەکان سنووردار کردووە.

 ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی دینار لە کاتێکی نەگونجاودایە، چونکە کەرتی تایبەت و کەرتە بەرهەمهێنەرەکان لە سستییەکی ئابووریدا دەژین.

سەبارەت بە پێشنیاری فرۆشتنی داراییەکانی دەوڵەت، ئەو پسپۆڕە ئابوورییە جەختی کردەوە، لە سایەی گەندەڵیدا، تایبەتمەندکردنی (خصخصة) پڕۆژەکان ڕەنگە ببێتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و فراوانبوونی بازنەی بێکاری، هاوشێوەی ئەو ئەزموونەی لە ڕووسیا لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا. 

لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە، ئەگەر بارودۆخی ئێستا بەردەوام بێت، حکوومەت ناچار دەبێت بەرەو جێبەجێکردنی ئەو پاکێجە توندانە هەنگاو دەنێت دابەزاندنی دراو و ئازادکردنی نرخەکانیش دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP