هەرێم نیوز
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی نوێی ئاڕاستەی سەرجەم گەشتیاران کرد، کە بەهۆی بەردەوامیی سەرقاڵبوونی تیمەکانی فریاگوزاری بە گەڕان بەدوای تەرمی کچە گەشتیارە خنکاوەکەدا، سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەدئاوا بۆ سبەی پێنجشەممەش ڕێگەپێدراو نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامیی پرۆسەی گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای تەرمی کچە گەشتیارە خنکاوەکەدا، بۆ سبەی پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەدئاوا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.
ڕاگەیاندنی پارێزگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە تەنها لە پێناو پاراستنی گیانی گشتی و هاوکارییکردنی تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریدا دەرکراوە، داواش لە سەرجەم هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکەن کە بەتەواوی پابەندی بڕیارەکە بن.