دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بەدرۆن هێرشکراوەتە سەر ماڵی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق

هەرێم نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنێکی خۆکوژییەوە هێرشکرایە سەر ماڵی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار؛ بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، سەرەڕای ئامادەبوونی حەلبووسی و خانەوادەکەی لەنێو ماڵەکەدا لە کاتی تەقینەوەکەدا، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەجۆری "شاهید ١٠١" لەپارێزگای ئەنبار، لەنزیک ماڵی هەیبەت حەلبوسی،سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتەخوارەوە.

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەوە ئاگر لەسنوری ماڵ ومولکی هەیبەت حەلبوسی کەوتەوە بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵکرا.

تائێستا لایەنە ئەمنییەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە کە ئایا درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتوەتە خوارەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP