دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی نەینەوا تاوانێکی کوشتنی بەکۆمەڵی خێزانی لە حەزەر ئاشکرا کرد

هەرێم نیوز

هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا لە قەزای حەزەر، تاوانێکی کوشتنی بەکۆمەڵی خێزانییان ئاشکرا کرد، کە تێیدا گەنجێک بە تۆمەتی کوشتن و پارچەپارچەکردنی تەرمی پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 27ـی 6ـی 2026، بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، تۆمەتبارێک بە ناوی (س. م. ح) دانی بەوەدا ناوە کە باوک، دایک، دوو خوشک و برایەکی بچووکی خۆی کوشتووە. 

تۆمەتبارەکە کە دەرچووی زانکۆیە و پێشتر لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیدا کاری کردووە، دوای کوشتنی خێزانەکەی، بە ئامێری "کۆسەرە" تەرمەکانیانی پارچەپارچە کردووە و لە باخچەی ماڵەکەیاندا ژێرخۆڵی کردوون.

پۆلیسی نەینەوا دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و وەرگرتنی دانپێدانانەکانی، توانیویەتی شوێنی تەرمەکان لە باخچەی ماڵەکەیاندا بدۆزێتەوە.

 لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکار و وردەکاریی زیاتری ئەم تاوانە بەردەوامن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP