هەرێم نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی سەر بە حکوومەتی فیدراڵ ڕابگرن، ئەمەش لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن لە بەرهەمی خۆماڵی.
ئەمڕۆ شەممە، 27ـی 6ـی 2026، وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕیارە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری دراوە و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی جووتیاران و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕێکخستنی بازاڕی کشتوکاڵی لە عێراقدا گیراوەتەبەر.