دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سعوودیە: تا ئێستا هیچ نەخۆشییەک لەناو حاجییاندا تۆمار نەکراوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی سعوودیە له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: تیمی پزیشکی وڵاتەکەیان تا ئێستا بڵاوبوونەوەی هیچ جۆرە نەخۆشی و پەتایەکیان لە نێو حاجیاندا دەستنیشان نەکردووە.

محەممەد عەبد، بریکاری وەزاره‌تی تەندروستیی سعوودیە بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه‌: تیمە پزیشکییەکانیان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا تا ئێستا هیچ دەرکەوتنێکی نەخۆشی یان پەتایەکیان لە ناو حاجییاندا دەستنیشان نەکردووە.

محه‌مه‌د عه‌بد راشیگه‌یاندووه‌: وەزارەتی تەندروستی سعوودیە بە درێژایی ڕێوڕەسمەکە بەردەوام چاودێری باری تەندروستی حاجییان دەکات له‌ رێگه‌ی چه‌ندین تیمی پزیشكی گه‌رۆك و نۆرینگه‌ی گه‌ڕۆكه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ حاجییان لێی كۆده‌بنه‌وه‌ یان ده‌مێننه‌وه‌.

بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودیه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو:  ژمارەیەکی کەم له‌ حاجییان كاریگه‌ری دۆخی پله‌كانی گه‌رما و كه‌شوهه‌وایان به‌سه‌ره‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌هۆی دابینكردنی ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌ له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ و شوێنه‌كانی تر، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ حكوومه‌ت دایناوه‌.  

وەزارەتی تەندروستی سعوودیه‌، هۆشداریشی داوه‌ته‌ حاجییان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشكی خۆر لە كاتی ڕۆژدا کە پلەی گەرمی بەرزە.

 هەروەها داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەکان دەکات کە لایەن گروپەکان كه‌ پێیان دراوه‌، بەتایبەت بەکارهێنانی چەتر لەکاتی فەریزە لە شوێنە پیرۆزەکاندا بۆ خۆپاراستن لە تینی گەرما، ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی حاجیان زۆر پێویستە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP