دواین هەواڵ

جیهان‌

 25/07/2025

سوەیدا بە شێوەیەکی کردەیی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ئەحمەد شەرع دەرچووە

هەرێم نیوز

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حکومەتی کاتیی سوریا، بە نێوەندگیری ئەمریکا، چوونە ناو پارێزگای سوەیدا بۆ هەر دامەزراوەیەک یان ڕێکخراوێکی سەر بە حکومەتی ناوەندیی سوریا قەدەغە کراوە.

بە پێچەوانەوە ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەم بوارەدا.

بەپێی مەرجەکانی ئەم ڕێککەوتنە دۆسیەی پارێزگای سوەیدا دەگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا، ئەم وڵاتەش بەرپرسیار دەبێت لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.

پێشتریش ئیسرائیل، بەتایبەت پاش گرژییەکانی ئەم دواییەی سوەیدا لە نێوان هۆزە بەدەوییەکان و دروزییەکان ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت ئەو بەشەی سووریا لە چەکداماڵێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP