هەرێم نیوز
دوای ئەوەی دوو سکاڵا لە دژی گرێبەستەکانی نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان تۆمارکران، دادگای فیدراڵی یەکێکیانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند دووەمیشیان بووچەڵکراوەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەری فەرمیی دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکەی رائید مالیکی پووچەڵکراوەتەوە و سکاڵاکەی باسم غرێباوی-ش رەتکراوەتەوە.
دوو سکاڵاکەی سەر گرێبەستەکانی نەوت لەلایەن هەریەک لە رائید حەمدان مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابون.
هەردوو سکاڵاکە داوای نادەستووریبوون و بەتاڵکردنەوەی ئەو گرێبەستانە یان دەکرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 19-05-2025 لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی (وێستێرن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی) بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوتی (میران و تۆپخانە - گردەمیر) واژۆی کردبوون.
سکاڵاکاران ئەو گرێبەستانە بە "نادروست" و "نادەستووری" ناوبردبوو و داوایان دەکرد هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بەوەی هیچ گرێبەستێکی نەوت و گاز بەبێ رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵی واژۆ نەکات.
یەکێک لە سکاڵاکان داوای دەرکردنی "فەرمانسالاری دەکرد، بۆ راگرتنی خێرای رێکارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکان تاوەکو یەکلابوونەوەی داواکە."