دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی ئەمەریكا كرد، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە حكوومەتی فیدراڵ لە زووترین كاتدا، مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمەریکا كرد لە کۆبوونەوەکەدا، کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

باڵوێز ڤەیگن، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانێکی بە هێز دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد.

هەروەک لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لە نزیکترین کاتیشدا ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەست پێ بکاتەوە.

هەروەها دەبێت هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنەکان بۆ کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان بووەستێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP