هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی یەمەن، دەستیان بەسەر 750 تۆن چەکی پێشکەوتودا گرتوە کە لەئێرانەوە بۆ حوسییەکانی ئهو وڵاته بەڕێکرابوو.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو چەکانە لەموشەکی کروز، موشەکی دژە کەشتیو دژە ئاسمانی، کڵاوەی جەنگیی موشەک، پشکنەر، بزوێنەری درۆن، ئامێرەکانی بەرگریی ئاسمانی، سیستەمی ڕاداریو کەلوپەلی پەیوەندیی پێکهاتون".
سێنتکۆم دهڵێت:"دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکانە بەگوێرەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەنەناردنی چەک بۆ لایەنەکانی جەنگ بوەو سەلمێنەری پابەندبونی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی یەمەن بەئاسایشی دەریای سورو کەنداوی عەدەنە".
هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی یەمەن بەسەرۆکایەتیی ژهنراڵ تارق ساڵح کە دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتوە دەڵێن، لەنێو چەکەکاندا نامیلکەی ڕێنوێنیی بەکارهێنانی چەکەکان بەزمانی فارسی دۆزراوەتەوەو زۆربەی ئەو چەکانە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە بەرهەمهاتون کە سەر بەوەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەیەو پێشتر لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتەسەر.