دواین هەواڵ

جیهان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێککەوتن لەنێوان حکومەتی سووریا و دروزەکاندا نەکراوە

هەرێم نیوز
روانگەی سوری جەخت دەکاتەوە " ئەو لێدوانانە دوورن لە راستی و شەڕ بەسەختی بەردەوامە".

 رامی عەبدولرەحمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند" شەڕ بە سەختی لە سوەیدا بەردەوامەو زیاتر لە ١٣٠ چەکداری سەر بە شەرع کوژراون، هاوکات ٨٠ کەسیش کە مەدەنیش لە نێویاندایە لە دروزەکان کوژراون".

ئەم لێدوانەی روانگەی سوری ئەو راگەیاندنانەی حکومەتی شەرع بە درۆ دەخاتەوە کە ئاماژە بۆ رێککەوتن لەگەڵ دروزەکان دەکات.
حکومەتی سوریا لەگەڵ بەشێک لە دروزەکان رێککەوتووە کە پۆلیس لە ناو شارەکەدا جێگیربکرێت و سوەیدا بگەرێتەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ئەڵشەرع.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە دوا نیوەڕۆی چوار شەممە ١٦ ی تەموزەوە بە سەختی بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا لە سوەیدا و درعا و بنەکەی سەرەکی حکومەت و دەستەی ئەرکانی لە دیمەشق و چەندان شوێنی تری سوریای بۆردمان کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP