دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

جۆی ویڵسۆن: دەبێت میلیشیاکانی عێراق بە فەرمی بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بناسرێن

هەرێم نیوز

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا دەکات هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ حکوومەتی عێراق رابگیرێن لەبەر ئەوەی پارەی باجدەرانی ئەمریکا کە دەچێتە بەغدا، دەدرێت بەو میلیشا تیرۆریستانەی هێرش دەکەنە سەر کوردستان.

ئەمڕۆ سێشيممە، ، جۆی ویڵسۆن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە ئاماژەکردنە بەوەی لەگەڵ "وەزیری دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان" گفتوگۆی کردووە ڕایگەیاند: "میلیشیاکانی سەر بە ئێران جارێکی دیکە بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هاوڕێ ئازیزەکانمان لە هەرێمی کوردستان".

وێڵسۆن جەختی کردووەتەوە چیتر چاوپۆشی لەم هێرشانە ناکرێت و هەوڵ دەدات هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ڕابگیرێت لەبەر ئەوەی "پارەی باجدەران دەچێتە بەغدا و دەدرێتە ئەو میلیشیا تیرۆریستانەی هێرش دەکەنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمریکا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داواشی کردووە ئەو میلیشیا عێراقییانەی هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسرێن لەبەر ئەوەی "لەگەڵ ئێران کار بۆ تێکدانی سەقامگیریی سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکەن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دامەزراوە نەوتیەکان لە هەرێمی کوردستان بە درۆن دەکرێنە ئامانج، دوێنێ دووشەممە، 28ـی 7 دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP